PM:12:36:04/06/2026
4704 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانچێستەر سیتی راگەیاندراوێکیبەپەلە لەبارەی پەیوەندیکردنی ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری نەرویجی بە ریال مەدرید
بڵاوکردەوە و هەڕەشەی توند لە یانە ئیسپانییەکە دەکات.
سیتی ئاماژەی
بەوەکردووە، ئەو قسانەی لە ئیسپانیا لەبارەی داهاتووی
ئێرلینگ هالاند سەریان هەڵداوە دوورن لە راستییەوە، هیچ رێگایەک نییە بۆ ئەوەی ئەمە رووبدات، چونکە
هیچ بڕگەیەکی شکاندن لە گرێبەستەکەیدا نییە بۆ ئەوەی کارا بکرێت.
دوپاتیشیکردووەتەوە، بیر لە
گرتنەبەری رێکاری یاسایی دەکەینەوە سەبارەت بە بەکارهێنانی ناوی یاریزانەکەمان لەو
بانگەشەیەدا.
ئەم وەڵامە توندەی مانچێستەر سیتی دوای ئەوە دێت، شەوی رابردوو
ئێنریکێ ریکێلمی، رکابەری فلۆرێنتینۆ پێرێز رایگەیاند ئەگەر لە پێرێز بباتەوە و
ببێتە سەرۆکی ریال مەدرید ئەوا گرێبەست لەگەڵ ئێرلینگ هالاند واژۆ دەکات.
بەڵام مانچێستەر سیتی بەو لێدوانە نیگەران بووە و پێی وایە نابێت
ئەستێرەیەکی گەورەی وەکوو هالاند بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی ریال مەدرید بەکاربهێنرێت
و بیر لەوە دەکاتەوە سکاڵا لەسەر ئێنریکێ ریکێلمی تۆماربکات.