PM:04:16:17/05/2026
2652 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێرێز بەدوای ئەستێرەیەک بۆ بەرگری
دەگەڕێت و گڤاردیۆل پێشکەشی ڕیاڵ مەدرید دەکرێت.
یۆشکۆ گڤاردیۆلی بەرگریکاری لێهاتووی کڕواتی پێش
دەستپێکردنی مێرکاتۆی هاوینە پێشکەشی کارگێڕی ڕیاڵ مەدرید کراوە تاوەکو پەیوەندی
بە هێڵی بەرگری یانەکەوە بکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی داریۆ ئاس،ئەستێرە کڕواتییەکە بووەتە ئامانجی سەرەکی ڕیاڵ مەدرید، چونکە یانە مەلەکییەکە بە
توندی دەیەوێت پێگەی بەرگری ناوەڕاستی خۆی بەهێز بکات و کێشە کتوپڕەکانی چەند
وەرزی ڕابردووی کۆتایی پێبهێنێت.
یانەی ڕیاڵ مەدرید ساڵانێکە بەدوای ئەم بەرگریکارە
بەتوانایەدا وێڵە، تەنانەت پێش ئەوەی لە ساڵی 2023دا بە بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ بچێتە
خولی نایابی ئینگلیزی و پەیوەندی بە ڕیزەکانی مانچستەر سیتییەوە بکات.
ئەم پێشنیارە نوێیە دەرگای گەورە بۆ بەرپرسانی مەدرید
دەکاتەوە، چونکە گڤاردیۆل یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان لە پێگەی خۆیدا و
دەتوانێت بۆ ماوەی زیاتر لە دە ساڵی داهاتوو هێڵی دواوەی یانەکە بپارێزێت.
چاوەڕوان دەکرێت کارگێڕی یانە شاهانەکە لە چەند ڕۆژی
داهاتوودا تاوتوێی ئەم دەرفەتە زێڕینە بکەن، بۆ ئەوەی بزانن چۆن دەتوانن بە فەرمی
گفتوگۆکان دەستپێبکەن و کڕینی ئەم ئەستێرە گەورەیە بۆ هاندەرانیان ڕابگەیەنن.