جامی مەدرید.. سینەر لە زڤیرێڤی بردەوە و نازناوەکەی بەدەستهێنا

AM:09:40:04/05/2026

1148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی مەدرید سینەر بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە زڤیرێڤی بردەوە و نازناوەکەی بەدەستهێنا.

لە یاریی کۆتایی جامی مەدرید بۆ تێنسی سەرزەوی، یانیک سینەری ئیتاڵی بەرامبەر ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی یارییکرد.

لە سەرەتای یارییەکەوە، سینەر بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوت و کۆمەڵەی یەکەمی بە ئەنجامی شەش بە یەک گێم لە سوودی خۆی کۆتاییپێهێنا.

لە کۆمەڵەی دووەمدا، هەمووان چاوەڕێی گەڕانەوەی زڤیرێڤ بوون بەڵام سینەر ئەو کۆمەڵەیەشی بە ئەنجامی شەش بە دوو گێم بردەوە.

سەرەنجام یاریزانە ئیتاڵیە کە لە پێشەنگی ریزبەندی جیهاندایە دوای تەنها 58 خولەک یارییەکەی بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە و بۆ یەکەمینجار لە میژوویدا نازناوەکەی بەدەستهێنا.

سینەر لەسەر تۆمارکردنی ئامارەکان بەردەوامە و پێنجەم نازناوی بەدوای یەکی ماستەرزی بەدەستهێنا، جگە لەوەش ژمارەی نازناوەکانی لە کاروانە وەرزشیەکەیدا گەیاندە 28 نازناو.

خ . ک