چوارشەممە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنز لیگ کۆتاییدێت

PM:02:21:14/04/2026

876 جار خوێندراوەتەوە

+ -

قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنز لیگ بەردەوامی هەیە و شەوی چوارشەممە بە ئەنجامدانی دوو یاریی گەڕانەوە، یارییەکانی ئەو قۆناغە کۆتاییدێت.

یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە یارییەکی بەهێز و لە ئەرکێکی قورسدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی.

ریاڵ مەدرید لەم یارییەکەدا ئەرکێکی زەحمەتی هەیە تا بتوانێت گیەشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی مسۆگەر بکات بەهۆی ئەوەی یاریی چوون کە لە یاریگای خۆی ئەنجامیدابوو بە ئەنجامی گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ توشی شکستهاتووە.

یانەی شاهانە لەم یارییەدا پێویستە بە جیاوازی دوو گۆڵ یان جیاوازی گۆڵێک و دواتر بردنەوە بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان لە بایرن میونشن بباتەوە تا بگات بە قۆناغی داهاتوو لە کاتێکدا یانە ئەڵمانیەکە لەم وەرزەدا ئاستێکی نایابی پێشکەش کردووە و ئەستەمە یانەیەک هەبێت بتوانێت لە یاریگای ئالیانز ئارینا بردنەوەی بەسەردا بەدەستبهێنێت.

لە بەرامبەردا، بایرن میونشن بە راهێنەرایەتی ڤینسینت کۆمپانی دەیانەوێت لەسەر ئەنجامە نایابەکانیان بەردەوام بن و هاوشێوەی هەفتەی رابردوو لەم یارییەدا لە ریاڵ مەدرید ببەنەوە و گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی بەدەستبهێنن.

کۆتا رووبەڕووبونەوەی ئەم دوو یانەیە لە چامپیۆنز لیگ لە قۆناغی پێش کۆتایی وەرزی 2023 بۆ 2024دا بووە و کە لە یاریی گەڕانەوەدا یانەی شاهانە لە کۆتا خولەکەکاندا بە دو گۆڵی خوسێلۆ یارییەکەی بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی.

لە هەمان شەودا، یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی سپۆرتینگی پۆرتوگالی دەکات.

یانە لەندەنیەکە ئامانجی ئەوەیە لەم یارییەشدا هاوشێوەی یاری چوون بردنەوە بەدەستبهێنێت لە کاتێکدا بە یەکسانبوونیش دەگاتە قۆناغی پێش کۆتایی بەهۆی ئەوەی هەفتەی رابردوو بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردنەوەی بەدەستهێنابوو

خ . ک