ملیارێک و 210 ملیۆن یۆرۆ نرخی یاریزانانی ئینگلتەرایە

PM:11:51:14/11/2021

932 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ترانسفێر مارکێت ناوی ئەو هەڵبژاردانەى بڵاوکردەوە کە نرخی یاریزانەکانیان گرانترین لە بازاڕی گواستنەوەدا.

پێگەى ترانسفێر مارکێت بۆ ئامارەکان ناوی ئەو هەڵبژاردانەى بڵاوکردەوە کە نرخی یاریزانەکانیان گرانترینن لە بازاڕی گواستنەوەدا و هەڵبژاردەى ئینگلتەراش لە پێشەنگدا دێت.

پێگە جیهانییەکە ئاشکرایکرد، یاریزانانی ئینگلتەرا بە یەک ملیارو 210 ملیۆن یۆرۆ پێشەنگی ڕیزبەندی هەڵبژاردەکانیان لە بازاڕی گواستنەوەدا گرتووە و هەریەک لە فەڕەنسا بە 946 ملیۆن و بەڕازیل بە 871 ملیۆن یۆرۆ لە پلەکانی دووەم و سێیەمدا دێن.

ئاشکراشیکرد، نرخی یاریزانانی هەڵبژاردەکانی پورتوگال و ئەرجەنتین و ئیتاڵیا و ئیسپانیا کە لە پلەکانی چوارەم تا حەوتەم دێن لە نێوان 741 ملیۆن بۆ 728 ملیۆنە وهۆڵەندا و ئەڵمانیا و بەلجیکاش پلەکانی هەشتەم تا دەمیان گرتووە و نرخی یاریزانەکانیان لە 668 ملیۆن بۆ 606 ملیۆن یۆرۆیە.