PM:11:33:14/11/2021
1284 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕیاڵ مەدرید گرێبەست لەگەڵ مباپێ و هالاند دەکات و تەنها سێ یاریزان گرنتی
مانەوەیان لە بێرنابیۆ دەکرێت.
ڕاپۆرتێکی وەرزشی یەکێک لە ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، ڕیاڵ مەدرید
پێداگرە لە سەرگواستنەوەى هالاند و مباپێ لە مێرکاتۆدا و تەنها سێ یاریزان زامنی
مانەوەیان لە هێڵی پێشەوە دەکرێت کە ئەوانیش بنزیمە و ڤینیسیۆس و ڕۆدریگۆیە.
لەو بارەیەوە ڕۆژنامەى سپۆرت ئاشکرایکرد، گواستنەوەى هالاند و مباپێ لە یەک
کاتدا ماڵئاوایی بە یوڤیچ و دیاز و چەند یاریزانێکی تر لە بێرنابیۆ دەکات ناوی
بەیل لە لیستی یاریزانە بێ سوودەکاندا دەبینرێت، بۆ هازاردیش تا ئێستا چارەنووسی
نادیارە و پێرێز متمانەى پێیەتی کە دەتوانێت بگەڕێتەوە ئاستی جارانی تا هاوشانی
یاریزانەکانی تر لە یانەکە نەڕوات.
سپۆرت باسی لەوەشکرد، بەهاتنی مباپێی فەڕەنسی و هالاندی نەرویجی بۆ
بێرنابیۆ هەلی یاریکردنی ئەسینسیۆ لە هێڵی پێشەوە کەمدەبێتەوە و تەنها لە لایەن
ئەنچیلۆتییەوە لە هێڵی ناوەڕاست سوودی لێوەردەگرێت و ڤاسکێزیش دەبێتە یەدەگێک بۆ
کارڤاخاڵ لە باڵی ڕاستی یانە ئیسپانییەکەدا.