ئارسناڵ کەوتە جووڵە

PM:10:32:14/11/2021

1004 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ لە مێرکاتۆی هاوینەدا دەست بە جوڵە دەکات بۆ گواستنەوەی لۆکا یوڤیچ بۆ یاریگای ئیمارات.

ڕۆژنامەى میرەری بەریتانی ئاشکرایکرد، کارگێڕی ئارسناڵ چاودێری بارودۆخی یوڤێچ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید دەکات و بەهۆی فەرامۆشکردنی لە لایەن ئەنچیلۆتییەوە دەیەوێت لە گواستنەوەى زستانەدا گرێبەسـتێکی پێشکەش بکات و لەسەر کورسی یەدەگی بێرنابیۆ ڕزگاری بکات.

میرەر ئاماژەى بەوەدا، یاریزانە سربییەکە لە دوای پەیوەندی کردنی بە ڕیاڵ مەدریدەوە لە هاوینی 2019 نەیتوانیوە بونی خۆی بسەلمێنێت و لە 39 یاریدا تەنها دوو گۆڵی تۆمارکردووە و ئەنچیلۆتیش هاوشێوەى زیدان فەرامۆشی کردووە و وەک یاریزانێکی سەرەکی پشتی پێنابەستێت.

ئارسناڵ بۆ ڕێکخستنەوەى ڕیزەکانی و بەدەستهێنانی ئەنجامی باشتر لە پریمەرلیگ و ئەگەری ڕۆیشتنی لاکازێت، دەیەوێت یوڤیچ بەرەو یاریگای ئیمارات پەلکێش بکات و لە داهاتوودا سوود لە تواناکانی وەربگرێت.