PM:08:36:14/11/2021
640 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی باسکەی ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید لە ئورباسی بردەوە و باسکێتیش تووشی
شكستهات.
لە هەفتەی 10ی خولی باسکەی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدریدی پیشەنگی ڕیزبەندی
رووبەڕووی یانەی ئورباس فوینلابرادا بوەوە.
ڕیاڵ مەدرید بە زەحمەت و بە جیاوازی تەنیا سێ خاڵ و بە ئەنجامی 88 بە 85 خاڵی
یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.
لە هەمان هەفتەدا، یانەی مۆنبۆس ئۆبرادۆ بەرامبەر یانەی بلباو باسکێت
یاریکرد و بە ئەنجامی 76 بە 80 خاڵ یاریەکەی پێدۆڕاند.
ڕیاڵ مەدرید بەو بردنەوەیە پارێزگاری لە پێشەنگی ڕیزبەندی خولی باسکەی
ئیسپانیا کرد، مۆنبۆس و بلباو و ئورباس لە پلەکانی 15 و 16 و 17 دان.
خ . ک