PM:08:08:14/11/2021
836 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بانیایا خەڵاتی پێشبڕکێی ماتۆرسواری ڤالانسیای بەدەستهێنا و ڕۆسیش لە پلەی
دەیەمدا کۆتایی بە کاروانە وەرزشیەکەی هێنا.
پێشبڕکێی خەڵاتی گەورەی ماتۆڕسواری ڤالانسیا لە ئیسپانیا کۆتاییهات، فرانچیسکۆ
بانیایای ئیتاڵی لە تیمی دوکاتی توانی خەڵاتەکە بباتەوە دوای ئەوای توانی پلەی
یەکەم بەدەستبهێنێت و ماوەی پێشبڕکێکەی بە 41 خولەک و 15 چرکە و لە هەزاردا 481
چرکە بڕی.
جۆرج مارتینی ئیسپانی لە تیمی دوکاتی پلەی دووەمی پێشبڕکێکەی بەدەستهێنا بە
جیاوازی لە هەزاردا 489 چرکە لەگەڵ بانیایای یەکەم، جاک میلەری ئوسترالیش لە هەمان
تیم پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
جوان میر و کوارتارارۆ و زارکۆ لە پلەکانی چوارەم و پێنجەم و شەشەمدا دەبینرێن،
ڤالینتینۆ ڕۆسی ئیتاڵی ئەستێرەی مێژووی ماتۆڕسواری کە کۆتا پێشبڕکێبوو بەشداری تیا
دەکرد پلەی دەیەمی بەدەستهێنا.
لە دوای پێشبڕکێکەش، مەراسیمێکی گەورەی ڕێزلێنان بۆ ڕۆسی ئەنجامدرا و
چەندین یاریزانی وەرزشەکانی تریش بەشداریان تیادا کرد لەوانەش ڕۆناڵدۆ نازاریۆ دا
لیمای بەرازیلی .
خ . ک