پاڵاوتنی مۆندیال.. کرواتیا بە بردنەوە لە ڕوسیا گەیشتە مۆندیال

PM:07:00:14/11/2021

1672 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا کرواتیا لە ڕوسیای بردەوە و گەیشتە مۆندیال، سلۆڤاکیاش ماڵتای گۆڵبارانکرد.

لە کۆمەڵەی هەشتەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ مۆندیالی 2022، هەڵبژاردەی کرواتیا میوانداری هەڵبژاردەی روسیای کرد.

کڕواتیا کە لەم یاریەدا پێویستی بە بردنەوە بو بۆ ئەوەی راستەوخۆ بگاتە مۆندیال، بە زەحمەت و بە گۆڵێکی بێبەرامبەر یاریەکەی لە ڕوسیا بردەوە، تاکە گۆڵی یاریەکەش لە خولەکی 81دا فیردۆ کۆدریاشۆڤ بە هەڵە لە خۆیان تۆماریکرد.

لە هەمان کۆمەڵەدا، هەڵبژاردەی سلۆڤاکیا رووبەڕووی ماڵتا بوەوە و بە ئەنجامی شەش گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.

بەم ئەنجامانە، کرواتیا بە کۆکردنەوەی 23 خاڵ سەرکەوتنی بۆ مۆندیالی 2022 بەدەستهێنا و روسیاش 20 خاڵی هەیە و چوە پاشکۆی پاڵاوتنەکان.

خ . ک