PM:06:50:14/11/2021
1676 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانچستەر سیتی یانەی بەرشەلۆنەی ئاگادارکردوەتەوە لە نرخی دەستبەرداربوون
لە ڕەحیم ستێرلینگ.
ماوەی چەند مانگێکە هەواڵی گرنگی پێدانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە ڕەحیم
ستێرلینگی یاریزانی یانەی مانچستەر سیتی بڵاوکردوەتەوە و دەیەوێت بە هەر نرخێک بێت
گرێبەستی لەگەڵدا ئەنجامبدەن.
ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ڕایگەیاندوە، چەند سەرجاوەیەک لە یانەی
بەرشەلۆنەوە دوپاتیانکردوەتەوە کە پاڵێوراوی سەرەکیان بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵدا
ئەنجامبدەن ڕەحیم ستێرلینگە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەداوە، خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانە ئیسپانیەکە لەسەر
داوای چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەکەی گفتوگۆی لەگەڵ پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری
مانچستەر سیتیدا کردووە بەمەبەستی گواستنەوەی ستێرلینگ.
ئاشکراشیکردووە، بەرشەلۆنە و مان سیتی کۆبونەوەیان ئەنجامداوە و یانە
ئینگلیزیەکە ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە دەستبەرداری ستێرلینگ ببن بەرامبەر بڕی 50
ملیۆن یۆرۆ.
مۆندۆ ڕونیکردوەتەوە، بەرپرسانی یانە کەتەلۆنیەکە لە ئێستادا لە توانایاندا
نیە ئەو بڕە پارەیە دابین بکەن و داوایان کردووە بە خواستن و مافی کڕینەوە
ستێرلینگیان پێبدەن و یانە ئینگلیزیەکەش ئامادەنین ئاسانکاریان بۆ بکەن.
خ . ک