دواین هەواڵ لەسەر مباپێ بزانە

PM:06:13:14/11/2021

2668 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مباپێ داهاتووی خۆی یەکلا نەکردوەتەوە و تا ئێستاش دوپاتیکردوەتەوە هەموو کاتێکی لە پاریس دڵخۆشیە بۆی.

کیلیان مباپێی یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانی تا ئێستاش داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەکەیدا یەکلانەکردوەتەوە و گومانی درووستکردوە کە وێستگەی داهاتووی کام یانە دەبێت.

مباپێ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ڕایگەیاند، تا ئێستا نازانێت داهاتووی چۆن دەبێت و پێنج ساڵی زۆر تایبەتی لەگەڵ پاریس بەڕێکردووە.

مباپێ وتی: بە دڵنیاییەوە هەموو کاتێکم لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان چێژ لێبینیوە و لە ئێستاشدا دڵخۆشم و هەموو هەوڵێک دەدەم لە پێناو بەدەستهێنانی نازناو لەم وەرزەدا.

وتیشی: کاتێک پەیوەندیم بە پاریسەوە کرد ئامانجم ئەوەبوو زۆرترین ئامانج لەگەڵ یانەکەمدا بەدەستبهێنم و تا رادەیەکی زۆریش ئەو ئامانجەم پێکاوە و هەلی بەدەستهێنانی نازناوی گەورەتریشمان لەبەردەمدا بووە.

لەلایەکی ترەوە ڕۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی ئاشكرایکرد، خێزانی مباپێ پەستانی بەردەوام لە یاریزانەکە دەکەن کە لانی کەم ساڵێک و یان دوو ساڵیتر لەگەڵ یانەکەی ئێستای بەردەوام بێت و گرێبەستەکەی لەگەڵدا نوێبکاتەوە.

خ . ک