PM:05:47:14/11/2021
1776 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕابیۆ داهاتووی خۆی یەکلاکردەوە و کۆتایی بەو پڕۆپاگەندانە هێنا کە باسیان
لە ڕۆیشتنی دەکرد لە شاری تۆرینۆ.
ئەدریان ڕابیۆی یاریزانی هێڵی ناوەندی هەڵبژاردەى فەڕەنسا و یانەى
یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ڕەتیکردەوە لە مێرکاتۆی هاوینەدا یاریگای ئەلیانز ستادیۆمی
تایبەت بە خانمە پیرەکە بەجێبهێڵێت و دووپاتیکردەوە داهاتووی لە یانەکەى ڕوونە و
بیر لە ڕۆیشتن ناکاتەوە.
ناوەندکارەکەى فەڕەنسا لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەى توتو مێرکاتۆ نەیشاردەوە
لە یۆڤانتۆس دڵخۆشە و تاکۆتایی هاتنی گرێبەستەکەى لە شاری تۆرینۆ دەمێنێتەوە و
ڕاهێنەری یانەکەش وەک پێویست گرنگی پێدەدات و یاریزانێکی سەرەکی پێکهاتەکەیەو
دەیەوێت هاوکار بێت بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکان لەگەڵ خانمە پیرەکەدا.
ڕابیۆی 26 ساڵ لە 2019 پەیوەندی بە یۆڤانتۆسەوە کرد و تا ئـێستا بەشداری 95
یاریکردووە بە تۆمارکردنی پێنج گۆڵ و پێنج ئەسیست.