ڕیۆس بەنیازى بردنەوەى شتێکى گەورەیە لەگەڵ دۆرتمۆند

PM:04:32:14/11/2021

976 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مارکۆس ڕیۆس هەوڵ بۆ بردنەوەى شتێکى گەورە لەگەڵ دۆرتمۆند دەدات و پێشیوایە دەبێت لاوازى بایرن میونشن بقۆزنەوە.

لە لێدوانێکدا بۆ ئێزگەى سپۆرت وەنى ئەڵمانى، ڕیۆسى هێرشبەرى بڕوسیا دۆرتمۆند ئاماژە بەوەدەکات، ئامانجى بەدەستهێنانى شتێکى گەورەیە لەگەڵ یانەکەیدا و دەڵێت "تا ئەو کاتەى درێسى ئەم یانەیە دەپۆشم و تا ئەو کاتەى کاپتنى دۆرتمۆندم هەموو شتێک دەکەم بۆ بردنەوەى قەڵغانى بۆندس لیگا".

ڕیۆس داوادەکات ئەو قۆناغانە بقۆزنەوە، کە بایرن میونشن تیایاندا لاوازە و دان بەوەشدا دەنێت تیپەکەى لەم وەرزەدا ئەوەى لە توانایدا هەبووە ئەنجامى نەداوە تەنیا چەند شتێکى دەگمەن نەبێت، بەڵام لە توانایاندا هەیە یارییە قورسەکان تێپەڕێنن.

ڕیۆس بردنەوەى نۆ نازناوى لەسەریەکى بۆندس لیگا لەلایەن بایرن میونشنەوە بۆ سەقامگیرى تەواو و ئاستى هونەرى نایابى ئەو یانەیە دەگەڕێنێتەوە و دەشڵێت "پێویستە ئێمە ئامادەبین کاتێک ئەوان لاوازن، بەڵام ئەوان زۆر بە دەگمەن لاواز دەبن".

گ . ف

Marco Reus: "Tenemos que ganar de cualquier forma para batir a Bayern"