لێدوانى بنزیمە دواى بردنەوە مێژووییەکەى فەڕەنسا بەرامبەر کازاخستان

AM:10:02:14/11/2021

1312 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کەریم بنزیمە ئاشکرایکرد پێشتر زانیویانە کازاخستان تیپێکى لاوازە و چێژیان لە یارییەکە وەرگرتووە لە بەرامبەریدا.

دواى بردنەوەکەى بەرامبەر کازاخستان بە هەشت گۆڵى بێ بەرامبەر لە پاڵاوتنى مۆندیالدا، کەریم بنزیمەى کاپتنى فەڕەنسا، کە دوو گۆڵى لە یارییەکەدا تۆمارکرد، لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵى ئێم شەشى فەڕەنسى ئاماژەى بەوەکرد، پێشتر زانیویانە ڕکابەرەکەیان تیپێکى لاوازە.

بنزیمە دەڵێت "پێویست بوو لەسەرمان ئاستێکى بەرز پێشکەش بکەین و چێژێکى زۆریشمان لە یارییەکە بینى".

بنزیمە باس لەوەشدەکات، گونجاندنێکى ڕوون لە نێوان خۆى و کیلیان مباپێى هاوکاریدا هەبووە لە یارییەکەدا و سەلماندویانە لە توانایاندا هەیە ئاستێکى بەکۆمەڵ و جوان پێشکەش بکەن و دەشڵێت "دڵخۆشم بە ئاستمان لە یارییەکەدا و دڵخۆشیەکەشم زیاتر بوو بە بردنەوەکە و سەرکەوتنمان بۆ مۆندیالى 2022ى قەتەر".

بنزیمەى 33 ساڵ ژمارەى گۆڵەکانى لەگەڵ هەڵبژاردەى فەڕەنسا بۆ 35 گۆڵ بەرزکردەوە و بوو بە پێنجەم گۆڵکارى مێژوویى هەڵبژاردەکەى و ژمارەکەى داڤید تریزیگەى ئەستێرەى پێشووى وڵاتەکەى تێپەڕاند، کە ئەم 34 گۆڵى هەبوو.

گ . ف

Benzema beats Trezeguet - Sports FindingBenzema scores brace in France's 8-0 landslide victory over Kazakhstan - Managing MadridReal Madrid C.F. on Twitter: "⚽ + ⚽ = 2️⃣ ✌️ @Benzema ✌️ 🇫🇷 8-0 🇰🇿 #WCQ https://t.co/R6YMdvCSQd" / Twitter