دیپاى ژمارەکەى بێرکامپ و ڕۆبنى تۆمارکردەوە

AM:09:45:14/11/2021

1580 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میمفیس دیپای ژمارەکەى بێرکامپ و ڕۆبنى تۆمارکردەوە و لە پێشەنگى گۆڵکارانى پاڵاوتنەکانى مۆندیالیشدایە.

لە یەکسانبوونەکەى هۆڵەندا بەرامبەر مۆنتینیگرۆ لە پاڵاوتنى نەتەوەکانى ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالى 2022ى قەتەر، میمفیس دیپاى دوو گۆڵەکەى ئاشە هەواییەکانى تۆمارکرد.

بەو دوو گۆڵە دیپاى ژمارەى گۆڵەکانى لەگەڵ هۆڵەندا بۆ 37 گۆڵ بەرزکردەوە و ژمارەکەى ڤان نێستەلڕۆى تێپەڕاند و ژمارەکەى دێنیس بێرکامپ و ئاریان ڕۆبنى تۆمارکردەوە، کە ئەمانیش 37 گۆڵیان تۆمارکردووە.

دیپاى لە ئێستادا بە 11 گۆڵ لە پێشەنگى گۆڵکارانى پاڵاوتنەکانى ئەوروپایە بۆ مۆندیال و هەر خۆشى زۆرترین گۆڵى درووستکردووە، کە شەش ئەسیستە.

دیپاى 27 ساڵ لە هاوینى ئەمساڵ لە لیۆنەوە پەیوەندى بە بەرشەلۆنەوە کرد، بەشدارى چوار یارى چامپیۆنز لیگ و 12 یارى لالیگاى کردووە و شەش گۆڵ و دوو ئەسیستى لە لالیگادا هەیە.

گ . ف

May be an image of 1 person and text that says '-TIME TOP SCORERS THE NETHERLANDS GOALS PLAYER 50 ROBIN VAN PERSIE 42 KLAAS-JAN HUNTELAAR 40 PATRICK KLUIVERT 37 MEMPHIS DEPAY 37 DENNIS BERGKAMP 37 ARJEN ROBBEN Opta STATS PERFORM'