ژمارەکانى مباپێ دواى بردنەوە مێژووییەکەى بەرامبەر کازاخستان

AM:09:19:14/11/2021

2272 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مباپێ یەکەم هاتریکى بۆ فەڕەنسا تۆمارکرد و بۆ یەکەم جاریشە لە سێ یارى لەسەریەکى هەڵبژاردەکەیدا گۆڵ تۆماربکات.

لە بردنەوە گەورەکەى فەڕەنسا بەرامبەر کازاخستان لە پاڵاوتنى مۆندیالدا، کە بە هەشت گۆڵى بێ بەرامبەر تەواوبوو، کیلیان مباپێ چوار گۆڵى تۆمارکرد.

مباپێ یەکەم یاریزانى فەڕەنسایە هاتریک تۆماربکات لە 1985وە، هاوکات یەکەم یاریزانى هەڵبژاردەکەیەتى دواى 63 ساڵ سوپەر هاتریک تۆماربکات، کە دوایین جار لە 1958دا بووە.

تۆڕى ئۆپتا بۆ ئامارەکان بڵاویکردەوە، مباپێ بۆ یەکەم جارە لە سێ یارى لەسەریەکدا گۆڵ بۆ فەڕەنسا تۆماربکات و لەو سێ یارییەشدا سێ گۆڵى بۆ هاوکارەکانى درووستکردووە.

مباپێ لە 52 یاریدا بۆ فەڕەنسا ژمارەى گۆڵەکانى بۆ 23 گۆڵ بەرزکردەوە و بوو بە 14یەم یاریزانى فەڕەنسی بەلایەنى کەمەوە 20 گۆڵ بۆ هەڵبژاردەکەى تۆماربکات و ژمارەکەى ئیریک کانتۆناى تێپەڕاند، کە ئەو 20 گۆڵى بۆ فەڕەنسا تۆمارکردووە.

کیلیان مباپێى 22 ساڵ لە پاڵاوتنەکانى ئەوروپا بۆ مۆندیال بەشدارى لە پێنج یاریدا کردووە، چوار گۆڵى تۆمارکردووە و گۆڵێکیشى بۆ هاوکارەکانى درووستکردووە.

گ . ف

France seal Qatar 2022 World Cup qualification as Kylian Mbappe scores FOUR in 8-0 drubbing of Kazakhstan