AM:08:50:14/11/2021
1572 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمشەو لە پاڵاوتنەکانى ئەوروپا، ئیسپانیا و سوید پێکەوە و پورتوگال و
سڕبیاش پێکەوە کێبڕکێ لەسەر گەیشتنى ڕاستەوخۆ بۆ مۆندیال دەکەن.
لە جەولەى دەیەم و کۆتایى پاڵاوتنى نەتەوەکانى ئەوروپا بۆ گەیشتن بە
مۆندیالى 2022ى قەتەر، ئەمشەو کاتژمێر 10 و 45 خولەکى شەو لە کۆمەڵەى دووەمدا،
ئیسپانیا لە یاریگاى لا کارتۆخا لە شارى سیڤیلیە، میواندارى سوید دەکات.
ئیسپانیا بە 16 خاڵ و سویدیش بە 15 خاڵ پلەکانى یەکەم و دووەمى کۆمەڵەکەیان
گرتووە، ئیسپانیا بە یەکسانبوونیش سەرکەوتن بۆ مۆندیال مسۆگەر دەکات، بەڵام سوید
پێویستى بە بردنەوە هەیە.
لە هەمان کاتدا و لە کۆمەڵەى یەکەمیشدا، پورتوگال لە یاریگاى دا لوز لە
شارى لشبۆنەى پایتەختدا، میواندارى سڕبیا دەکات.
پورتوگال و سڕبیا بە 17 خاڵ و بەدواییەکدا پلەکانى یەکەم و دووەمى
کۆمەڵەکەیان گرتووە، پورتوگال بە جیاوازى گۆڵ لە پێشە، کەواتە بە یەکسانبوونیش
سەرکەوتن بۆ مۆندیال مسۆگەر دەکات و سڕبیاش بۆ ئەو کارە پێویستى بە بردنەوە دەبێت.
گ . ف