پاڵاوتنی مۆندیال.. هۆڵەندا نەیتوانی لە مۆنتینیگرۆ بباتەوە

AM:12:43:14/11/2021

944 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵاوتنەکانی ئەوروپا هۆڵەندا نەیتوانی گەیشتن بەمۆندیال مسۆگەر بکات و وێڵز لەبیلاڕوسیای بردەوە.
لە درێژەی یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیال ، هەڵبژاردەی هۆڵەندا بوە میوانی مۆنتینیگرۆ.
یاریەکەش بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەردوو هەڵبژاردە کۆتاییهات، میمفیس دیپای دوو گۆڵەکەی هۆڵەندای کرد، ڤوکۆتیچ و ڤوجنۆڤیچ گۆڵەکانیان بۆ مۆنتینیگرۆ تۆمارکردەوە.
بەم ئەنجامە، هۆڵەندا بە کۆکردنەوەی 20 خاڵ لەپێشەنگی حەوتەمدایە بە جیاوازی دوو خاڵ لەگەڵ تورکیا و نەرویج، مۆنتینگرۆش 12 خاڵی هەیە و لە پلەی چوارەمدایە.
لە یاریەکی تری پاڵاوتندا، هەڵبژاردەی وێڵز بەرامبەر بیلاڕوسیا یاریکرد و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یاریەکەی لێبردەوە.
خ . ک