AM:10:35:30/08/2025
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
خیسۆس دوپاتیکردەوە ئاستێکی نایابیان
پێشکەش کردووە و فلیکسیش شایستەی خەڵاتی باشترین نەبوو.
دوای بردنەوەیان لە یانەی تەعاون لە یەکەم
هەفتەی خولی سعودیە، خۆرخی خیسۆسی راهێنەری نەسڕ رایگەیاند، سەرکەوتوو بوون لە
ئامانجەکەیان کە پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرز بووە لە یەکەم هەفتەی خولەکەدا.
خیسۆس وتی، گۆڵەکەمان بە خاوێنی هێشتەوە
بەڵام ئێستاش پێویستمان بەوە هەیە لە هەندێک بواری تری یاریگادا پێشبکەوین، توانای
یاریزانەکانمان ئەرکی لەسەر ئێمەی ستافی راهێنەر ئاسانتر کرد.
وتیشی، جواو فیلیکس شایستەی ئەوە نەبوو
ببێتە براوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکە بەڵکو ئەنجێلۆ شایستەی ئەو خەڵاتە
بووە بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشی کرد لە یارییەکەدا.
خیسۆس دەڵێت، بە دڵنیاییەوە یەک خەونمان
هەیە ئەویش بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی خولی سعودیەیە، هەموو هەوڵێک دەدەین و
دەجەنگین لەپێناو ئەو ئامانجەمان.
دەشڵێت، دڵخۆشم بەو پێکهاتەیەی
لەبەردەستمدایە و هیچ هۆکارێک نەبوو بۆ یەدەگ کردنی پینتۆی گۆڵپارێز، هێشتا بازاڕی
گواستنەوەی ئێمە تەواو نەبووە و کار لەسەر بەهێزتر کردنی پێکهاتەکەمان دەکەین.
خ . ک