PM:12:35:29/08/2025
196 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمشەو لە خولی سعودیە نەسڕ و هیلال بەجیا
یارییان هەیە و لە خولی ئیتاڵیش میلان دووەم تاقیکردنەوە ئەنجام دەدات.
ئەمشەو یارییەکانی هەفتەی یەکەمی خولی سعودیە
بەردەوامیان دەبێت و لە کاتژمێر نۆی شەو یاری لوتکەی هەفتەکە دەکرێت لە نێوان
یانەکانی تەعاون و نەسڕ، یارییەکە لە یاریگای شاری وەرزشی پاشا عەبدوڵا
بەڕێوەدەچێت و دەبێتە یەکەمین یاری رۆناڵدۆ و هاوڕێکانی لەم وەرزەی خولی رۆشەنی
سعودیە.
پێش ئەم یارییە و لە کاتژمێر شەش و 50 خولەک
هەردوو یانەی هیلال و ریاز لە یاریگای یانەی هیلال بە یەک دەگەن و تیپەکەی سیمیۆنی
ئینزاگی یەکەمین یاری وەرزەکە ئەنجام دەدەن.
لەلایەکی ترەوە و لە خولی ئیتاڵیا، میلان
دووەم یاری سێریا ئەی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی لیچی ئەنجامدەدات و
کوڕەکانی ئەلێگری دەیانەوێت لە دووەم تاقیکردنەوەیاندا بردنەوە بەدەستبهێنن و
تۆڵەی شکستە چاوەڕواننەکراوەکەی هەفتەی یەکەم بکەنەوە.