PM:11:24:28/08/2025
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گارناچۆ رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ چێڵسی کردووە و
بەبڕی 40 ملیۆن پاوەند دەبێتە یاریزانی بلوز.
بەپێی بڵاوکراوەیەکی فابریزۆ رۆمانۆ، یانەی چێڵسی
لە کۆتایدا لەگەڵ مانچستەر یونایتد رێککەوتنی کۆتایی ئەنجامداوە سەبارەت بە
گواستنەوەی ئەلیخاندرۆ گارناچۆی هێرشبەری ئەرجەنتینی.
رۆمانۆ باسی لەوەکردووە، چێڵسی 40 ملیۆن پاوەند
لە گواستنەوەی ئەستێرەکە خەرج دەکات و ماوەی گواستنەوەکەشی بۆ حەوت ساڵی داهاتوو
دەبێت و بەم زوانەش پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجامدەدرێت.
گارناچۆی تەمەن 21 ساڵان وەرزی رابردوو، 58یاری لەگەڵ شەیتانە سورەکان ئەنجامدا و تێیدا توانی 11 گۆڵ و 10 ئەسیست تۆماربکات،
بەڵام بەهۆی کێشەکانی لەگەڵە ئەمۆریمی راهێنەر بڕیاری فرۆشتنی لەم هاوینەدا درا و
لە کۆتایدا بلوزیش گرەوەکەی لە ناپۆلی ئیتاڵی بردەوە و سەرکەوتوو بوو لە گواستنەوەی.