PM:04:46:27/08/2025
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
وێستهام چاوی لە
گواستنەوەی ئۆنانایە و مان یونایتدیش نزیکە لە گرێبەستکردن لەگەڵ لامێنس.
مانچستەر یونایتد بەتەواوی
نزیک بووەتەوە لە گواستنەوەی سێنی لامێنسی گۆڵپارێزی یانەی رۆیاڵ ئەنتوێربی بەلجیکی،
بە تایبەت پاش ئەوەی گۆڵپاڕێزە بەلجیکییەکە لە کۆتا یاری یانەکەی دوورخرایەوە،
ئەمەش دەنگۆی چوونی بۆ یانەکەی شاری مانچستەر زیاتر کردووە.
ئەم هەواڵە خۆشە بۆ
هاندەرانی مان یو لە کاتێکدایە هەواڵێکی دڵخۆشکەری تریش بڵاوکراوەتەوە و بەپێی
بڵاوکراوەیەکی پێگەی یونایتد ئین فۆکەس، یانەی وێستهام کە دەستپێکێکی زۆر خراپی
هەبووە لەم وەرزەی پریمەر لیگ چاوی لە بەهێزکردنی تیپەکەیەتی و دەیەوێت گرێبەست
لەگەڵ ئەندرێ ئۆنانای کامیرۆنی واژۆ بکات.
ئۆنانا کە بەرز و نزمی
ئاستی بووەتە هۆی نیگەرانی کارگێڕی مان یونایتد، لە دوو یاری سەرەتایی وەرزدا
بەشداری نەکردووە و لە جێگەی ئەو ئاڵتای بایندیر پارێزگاری لە تۆڕی گۆڵی یانەکە
کردووە.
رۆیشتنی ئۆناناش بە واتای
ئەوەدێت مان یو لە موچەی یاریزانەکە رزگاری دەبێت و بڕە پارەیەکیش بەدەستدەهێنێت
پاش فرۆشتنی.