PM:10:24:13/08/2025
236 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینیگۆ رایگەیاند قورس بوو ئۆفەری نەسر
رەتبکەمەوە و بە پێشوازییە گەرمەکەی کریستیانۆ سەرسام بووم.
ئینیگۆ مارتینێزی ئیسپانی، بەرگریکاری
نوێی یانەی نەسڕ، لە چاوپێکەوتندا بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ وتی: سەخت بوو بۆمن
ئۆفەری نەسر رەتبکمەوە، بۆیە بریارمدا لەگەڵ فلێک بە راشکاوی قسە بکەم.
وتیشی: کە گەرامەوە بۆ بەرشەلۆنە بە راشکاوی
بە هانسی فلێکم وتووە کە ئۆفەرێکم لە سعودیە هەیە، پێموابوو ئەویش تێدەگات کە
تەمەنم 34 ساڵە و تەنیا یەک وەرز لە گرێبەستەکەم لەگەڵ بەرشەلۆنە ماوە.
مارتینێز دەڵێت: فلێک بەو هەواڵە سەری سوڕما، بەڵام هەر
لە یەکەم ساتەوەختەوە لێم تێگەیشت، ئەو زۆری پێناخۆشبوو، گفتوگۆکەشمان زۆر خەمناک
بوو.
دەشڵێت: ئەگەر گرێبەستێکی درێژترم لەگەڵ بەرشەلۆنەدا هەبوایە،
ڕەنگە قووڵتر بیرم بکردایەتەوە، مووچەکەم لە بەرشەلۆنە کەم نەبوو، خێزانەکەم لەوێ
دڵخۆش بوون، بڕیاری گواستنەوەم ئاسان نەبوو، بەتایبەت لەگەڵ هاوسەر و کچەکانم،
ئەگەر من گەنجتر بوومایە یان گرێبەستێکی درێژترم هەبوایە، کاتێکی زیاترم دەگرت لە
بڕیاردان.
بەڵام کاتێک ئۆفەرێکی لەم شێوەیە دەبینیت، بڕواکردن پێی قورسە، کەس
ئامادە نییە بۆ ئەم جۆرە دەرفەتە بڵێت نەخێر، لە ڕووی داراییەوە خولی سعودیە
بەراورد ناکرێ بە خولەکانی دیکە، بە لەبەرچاوگرتنی ژیانی وەرزشیم و ئەوەی لەگەڵ
بەرشەلۆنە بەدەستم هێناوە، هەستم کرد ئەم هەنگاوە پێویست بوو، پێموایە شەمەندەفەرێکی
لەم شێوەیە تەنیا یەک جار بەلاتدا تێدەپەڕێت.
دوپاتیشیکردەوە، سەرسام بوو بە گەرمی پێشوازییەکەی کریستیانۆ، لە
ڕۆژانی ڕیال مەدریدەوە شتی ئەرێنی لەبارەیەوە بیستووە، ئەویش ئەوەیە کە بە
پەیوەندی باش لەگەڵ هاوڕێکانی لە ژووری جلگۆڕین ناسرابوو.