لەسەرداوای فلێک بەرشەلۆنە گرێبەستی یاریزانێکی نوێ دەکاتەوە

PM:03:31:31/07/2025

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەسەرداوای فلێک بەرشەلۆنە بڕیاریانداوە گرێبەستی گارسیا تاوەکوو هاوینی ساڵی 2030 نوێ بکەنەوە.

پاش ئەو ئاستە باشەی لە کۆتاییەکانی وەرزی رابردوو پێشکەشیکرد ئیریک گارسیا بەتەواوی متمانەی هانسی فلێکی راهێنەری بەدەست هێناوە.

رۆژنامەی مۆندۆ بڵاویکردووەتەوە بەهۆی پێداگری راهێنەرە ئەڵمانییەکە، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریانداوە ماوەی گرێبەستی ئەو بەرگریکارە تاوەکوو حوزەیرانی ساڵی 2030 درێژ بکەنەوە.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە یاریزانەکەش دڵخۆشە بە مانەوە لە بلەوگرانا و ئامادەیە بۆ چەندین ساڵی داهاتوو خزمەتی ئەو یانە کەتەلۆنییە بکات.

ئیرک گارسیا ئەو تایبەت مەندییە تێدایە کە زیاد لە پێگەیەک دەتوانێت یاریی بکات، ئەمەش بووەتە هۆکارێکیتری درێژ کردنەوەی ماوەی گرێبەستەکەی، چونکە یانەکە پێویست بەو جۆرە یاریزانانەیە بەهۆی ئەوەی ناتوانێت ئازادانە یاریزان بگوازێتەوە.

ئەستێرە ئیسپانییەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 115 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی شەش گۆڵ و پێنج ئەسیست تۆماربکات.