PM:01:06:31/07/2025
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
داهاتووی ئەسینسۆ ناڕوونە و پاریس دەیەوێت بەزووترین کات
بەشێوەی هەمیشەی بیفرۆشێتە یانەیەک.
پاش ئەوەی مارکۆ ئەسینسۆ بەتەواوی لە پلانەکانی لویس
ئینریکی راهێنەر کراوەتە دەرەوە لە ئێستادا بەدوای یانەیەکی نوێدا دەگەڕێت.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە لەماوەکانی رابردوودا
فەنارباخچە گفتوگۆی لەگەڵ یاریزانەکەدا ئەنجامداوە، بۆئەوەی گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ
بکەن بەڵام بەهۆی بەرزی مووچەکەیەوە یانە تورکییەکە لە کڕینی کشاونەتەوە.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە پاریس سان جێرمان
ئامانجیانە بەزووترین کات چارەنووسی یەکلای بکەنەوە و بەشێوەی هەمیشەی بیفرۆشنە
یانەیەکیتر.
ماوەی گرێبەستی ئەستێرە ئیسپانییەکە لەگەڵ یانە
فەڕەنسییەکە تەنها یەک وەرزی ماوە، هەربۆیە بەرپرسانی پاریس نایانەوێت بەخواستن
بیفرۆشن چونکە ساڵی داهاتوو دەتوانێت بەبێ بەرامبەر ریزەکانیان بەجێبهێڵێت.
مارکۆ ئەسینسۆ لەگەڵ پاریس سان جێرمان بەشداری 47 یاریی
کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی حەوت گۆڵ و 11 ئەسیست تۆماربکات.