ماسکێرانۆ باسی ئاستی میسی دەکات

PM:12:16:31/07/2025

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ماسکێرانۆ ئاماژەی بەوەکرد ئاستی یاریزانەکان زۆرباش نەبووە بەڵام دڵخۆشە بەوەی یەکەم بردنەوەیان لەم پاڵەوانێتییە بەدەست هێناوە.

خافێر ماسیکرانۆ پاش بردنەوەیان لە ئەتڵەس وتی لەسەرەتای یارییەکەدا وەک پێویست نەبووین، بەڵام دواتر توانیمان بەباشی بگەرێینەوە بۆناو کەش و هەوای یارییەکە.

وتیشی ئاستی میسی لەسەرجەم یارییەکاندا زۆرباشە و ئەو ئاهەنگ گێرانەی لە کۆتایی یارییەکەدا ئەنجامیدا بەڵگەیە لەسەر ئەوەی لیۆ سەڕەڕای ئەو هەموو دەستکەوتەی بەدەستی هێناوە، بەڵام هیشتا ئامانجی گەورەی هەیە.

راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە جەختی لەوەکردەوە کە ئاستی یاریزانەکانی بەشێوەیەکی گشتی باشنەبووە، بەڵام دڵخۆشە بەوەی توانییویانە یەکەم یاریی لەم پاڵەوانێتییەدا ببنەوە.

ماسکێرانۆ ستایشی ئاستی رۆدریگۆ دی پاوڵی کردوو و ئاماژەی بەوەکرد کە دڵنییایە لەوەی دەتوانێت ببێتە زیادەیەکی زۆرباشی پلانەکانی و لەگەڵ میسی و جۆردی ئەلبا و سێرجیۆ بۆسکێت و لویس سوارێز پێکەوە کاری گەورە بۆ ئینتەر میامی ئەنجام دەدەن.