AM:11:30:31/07/2025
164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمۆریم ستایشی ئاستی یاریزانەکانی دەکات پێی وایە لەهەموو
روویەکەوە زۆرباشبوون.
رۆبن ئەمۆریم پاش بردنەوەیان لە بۆرنمۆس وتی یاریی
ئامادەکاری زۆر گرنگە بۆ هەڵسەنگاندنی تەواوی یاریزانەکان و دیارییکردنی
پێکهاتەیەکی تەواو جیگیر.
وتیشی ئاستی سەرجەم یاریزانەکان لەم یارییەدا زۆرباشبوو
لەسەرجەم هێڵەکان توانیمان بەسەر تیپی بەرامبەردا باڵادەست بین، جگە لەوەش فشارێکی
باشمان دەکرد بۆ وەرگرتنەوەی تۆپەکان.
راهێنەرەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە بوونی برۆنۆ فێرناندێز لە
یانەکەدا زۆر گرنگە، چونکە دەتوانێت پەیوەندی لەنێوان سەرجەم هێڵەکان دروست بکات و
لەهەمان کاتدا یارمەتی یاریزانە لاوەکانیش دەدات.
ئەمۆریم ئاماژەی بەوەکرد کە بێگومان یاریزانی نوێ
دەگوازنەوە ریزەکانیان و یانەکەی لە ئێستادا سەرقاڵی ئەو کارەن.
لە کۆتاییدا رۆبن ئەمۆریم جەختی لەوەکردەوە کە هەموو
هەوڵێک دەدەن بۆئەوەی بتوانن ئاستی مانچستەر یونایتد بەروپێشەوە ببەن و لەم وەرزەدا
رکابەری سەرجەم نازناوەکان بکەن.