PM:07:58:30/07/2025
156 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کیلینی دوپاتیکردەوە دەیانەوێت یۆڤانتۆس
بگەڕێننەوە بۆ لوتکە و ستایشی تیۆدۆری راهێنەریشی کرد.
جۆرجیۆ کیلینی، بەرگریکاری پێشووی یانەی یۆڤانتۆس
و بەڕێوەبەری ئێستای پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی خانمە پیرەکە، لە چاوپێکەوتنێکدا
لەگەڵ توتۆسپۆرت باسی لە پرسە جیاوازەکانی یانەکەی کرد.
کیلینی سەبارەت بە رۆڵی بەڕێوبەری یانەکە وتی: ساڵی
رابردوو پەیوەندیم بە یانەکەوە کرد و بەشی دامەزراوەییم پەیڕەو کرد، جیهانێکی نوێم
لە دەرەوەی یاریگا دۆزیەوە، لەنێویاندا خول و فیدراسیۆن و ئۆرگانە
نێودەوڵەتییەکانی وەک یوفا، کە ناسینیان بۆ ئامادەی تەواوەتی زۆر پێویستە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پەیوەندییە ناوخۆییەکانیش هەن،
ساڵانێکە زۆر کەس دەناسێت، بەڵام ناسینی ئەوان جیاوازە لە کارکردن لەگەڵیان بە
شێوەیەکی رۆژانە، ساڵی رابردوو دەستی بەو کارە کردووە و ئەمساڵیش بەردەوام دەبێت،
لە بەشێکی یۆڤانتۆس کە کەمتر ناسراوە بەڵام بزوێنەری یانەکەیە.
روونیشیکردەوە، ئامانجیان دروستکردنی بناغەیەکی
تۆکمەیە، چونکە بەبێ بناغەیەکی تۆکمە ناتوانن سەرکەوتن بەدەستبهێنیت، بیرۆکەکەش
ئەوەیە هێز بدرێت بەو کۆمەڵەیەی ئێستای یانەکە و تا گەشە بکەن و سوڕێکی نوێی
سەرکەوتن بەدەستبهێنن و جارێکی تر خانمە پیرەکە بگەڕێننەوە بۆ لوتکە.
سەبارەت بە ئیگۆر تیودۆری راهێنەری یانەکەش وتی: ئیگۆر
نیشانیدا کە یۆڤی بۆ ئەو مانای چییە و ئەوەشی گواستەوە بۆ یاریزانەکان، لە
یانەکەدا هەست بە پەرۆشی دەکرێت بۆ کارکردن کەشێکی ئەرێنی بۆ یاریزانەکان
درووستکردووە.