مێندی بڕیاری لەسەر داهاتووی داوە

PM:07:15:30/07/2025

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مێندی نایەوێت ریاڵ مەدرید بەجێهێڵێت و کار بۆ گەڕانەوەی دەکات لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە.

لە نوێترین بڵاوکرداوەیدا رۆژنامەی مارکا نووسیویەتی، فێرلان مێندی سەرەڕای دەنگۆی رۆیشتنی دوای ئەوەی کارێراس لە هاویندا پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە کرد، تەنها کار ناکات بۆ گەڕانەوە بۆ فۆڕمی جەستەیی خۆی، بەڵکو بەنیازە بە زووترین کات پەیوەندی بە مەشقەکانی تیپەکەیەوە بکات و لە ریاڵ مەدرید بمێنێتەوە .

یاریزانە فەرەنسییەکە کە تاکە یاریزانی ریاڵ بوو لە مۆندیالی یانەکاندا لە ڤاڵدێبیباس مەشقی کردبێت، لە 30ی نیسان نەشتەرگەری بۆ کرا بەهۆی پچڕان لە رانی راستیدا و لەو کاتەوە کار بۆ گەڕانەوەی دەکات.

هاتنی چابی ئەلۆنسۆ قسەی لەسەر داهاتووی مێندی لێکەوتەوە کە لە سەردەمی ئەنچیلۆتی بەرگریکاری سەرەکی چەپ بوو، هەروەها چوونی کارێراس دوای مۆندیال بۆ ریاڵ مەدرید دەنگۆی زیاتری لێکەوتەوە، بەڵام بەپێی مارکا، مێندی ئارامە و دڵنیایە کە هەرکاتێک چاک دەبێتەوە شوێنی خۆی بەدەست دەهێنێتەوە.

مێندی وەرزی رابردوو گرێبەستەکەی تا ساڵی 2028 درێژکردەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی یانەکەش ئارەزووی هێشتنەوەی ئەو یاریزانە دەکات، مەگەر ئەلۆنسۆ بۆچوونێکی جیاوازی هەبێت.