PM:06:00:30/07/2025
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو مان یونایتد
لەسەر داوای ئەمۆریم هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی نیک پۆپ دەستپێکرد.
یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی
بەردەوامە لە هەوڵەکانی بەمەبەستی بەهێزکردنی پێکهاتەکەی بۆ ورزی داهاتوو تا
بتوانێت جارێکیتر بگەڕێنەوە لوتکە و بەشدار بن لە چامپیۆنز لیگی وەرزەکانی
داهاتوودا.
لە هەواڵێکی چاوەڕوان نەکراودا، رۆژنامەی
زە سەن بڵاویکردووەتەوە، رۆبن ئەمۆریمی راهێنەری شەیتانە سوورەکان داوای
گواستنەوەی نیک پۆپی گۆڵچی یانەی نیوکاسل یونایتدی کردووە.
ئەو رۆژنامەیە دوپاتیکردووەتەوە،
بەرپرسانی مانچستەر یونایتد دەستبەجێ گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو
گۆڵچییەدا دەستپێکردووە تا هەڵوێستی بزانن لە پەیوەندی کردن بە یانەکەیانەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، نیک پۆپ هەرچەندە
تەمەنی 33 ساڵە بەڵام یەکێکە لە باشترین گۆڵچییەکانی پریمەر لیگ و گرێبەستەکەشی
لەگەڵ نیوکاسل لە هاوینی 2026 کۆتاییدێت لەبەرئەوە ئەگەری زۆرە ئەو یانەیە رازیبن
بە فرۆشتنی بەهۆی ئەوەی تا ئەم ساتە گرێبەستەکەی نوێ نەکردووەتەوە.
زە سەن نوسیویەتی، هۆکاری گرنگی پێدانی
مان یونایتد بە نیک پۆپ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەندرێ ئۆنانای گۆڵچی ئێستای یانەکەیان
ئاستی دابەزیوە و ئەگەری زۆرە لەم هاوینەدا یانەکەیان جێبهێڵێت.
خ . ک