ئەگەری زۆرە نۆیەر بگەڕێتەوە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا

PM:04:51:30/07/2025

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەگەر پێکانەکەی شتیگن مەترسیداربێت و نەتوانێت بەشداری جامی جیهانی داهاتوو بکات ئەوا نۆیەر دەگەرێتەوە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا.

پاش ئەوەی مانیۆل نۆیەر لە ساڵی 2024 و پاش کۆتایی هاتنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بڕیاریدا واز لە یاریی نێودەڵەتی بهێنێت، بەڵام پێکانی مارک ئەندرییە تیر شتیگن و ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆی وای کردووە نۆیەر دووبارە دەرفەتی گەرانەوەی بۆ پۆشینی درێسی مانشفات بۆ دروست ببێت.

رۆژنامەی بێڵد بڵاویکردووەتەوە کە گۆڵچییەکەی بایرن میونشن هیچ نیازێکی گەرانەوەی نییە، بەڵام ئەگەر شتیگن نەتوانێت بەشداری جامی جیهانی بکات ئەوا راستەوخۆ لە بڕیاری وازهێنان پاشگەز دەبێتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە بەپێی پشکنینە پزیشکییەکان مارک ئەندرییە تیر شتیگن پێنج مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت واتە سەرەتای ساڵی نوێ دەگەرێتەوە بەڵام ترسی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە دابەزینی ئاستێتی هەربۆیە گەرانەوەی نۆیەر تائەوکاتە بەکراوەی دەمێنیتەوە.