لیڤاندۆڤسکی دەیەوێت لەگەڵ بەرشەلۆنە بەردەوام بێت

PM:04:30:30/07/2025

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەڕەڕای گرنگی پێدانی لەلایەن سعودییەکانەوە بەڵام لیڤاندۆڤسکی پێداگرە لەسەر مانەوە لە بەرشەلۆنە.

سندوقی وەبەرهێنانی سعودی دەیانەوێت یاریزانی زیاتر لە ئەوروپاوە بگوازنەوە خولەکەیان، هەربۆیە ئامادەن لەم پێناوەدا پارەی خەیاڵی پێشکەشی ئەستێرەکان بکەن.

رۆژنامەی مۆندۆ بڵاویکردووەتەوە کە سعودییەکان پەیوەندیان بە بەرێوبەری کارەکانی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکیوە کردووە بۆئەوەی نیازی هێرشبەرەکە بزانن سەبارەت بەداهاتووی.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئەستێرە پۆڵەندییەکە ئامادەنییە لەئێستادا بلەوگرانا بەجێبهێڵێت و دەیەوێت تاوەکوو کۆتایی هاتنی ماوەی گرێبەستەکەی کە ساڵێکی ماوە لە یانەکەی بمێنێتەوە.

لەلایەکیترەوە هەرچەندە بەرپرسانی بەرشەلۆنە ئارەزووی ئەوەدەکەن لیڤاندۆڤسکی ئەم هاوینە یانەکەیان بەجێبهێڵێت بۆئەوەی سودی مادی لە فرۆشتنی بەدەست بهێنن، بەڵام بەهۆی ئەو خزمەتە باشەی بە بلەوگرانای کردووە رێزی تەواو لە بڕیارەکانی دەگرن و فشاری لەسەر دروست ناکەن.

هێرشبەرە پۆڵەندییەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە بەشداری 147 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 101 گۆڵ و 20 ئەسیست تۆماربکات.