ئارسناڵ لە ترسی ریاڵ مەدرید گرێبەستی سالیبا نوێدەکاتەوە

PM:04:08:30/07/2025

152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ لەترسی هەوڵەکانی ریاڵ مەدرید بۆ کڕینی سالیبا دەستیان کردووە بە رێکارەکانی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی.

یانەی ریاڵ مەدرید بەتەواوی سەرسامن بە ئاستی ولیام سالیبا و لەچەندین کاتدا هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانەیان داوە.

رۆژنامەنووس ماریۆ کۆرتیگانا نوێترین بارودۆخی ئەو بەرگریکارەی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا ئارسناڵ لە ترسی هەوڵەکانی یانەی شاهانە دەستیان کردووە بە هەنگاونان بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستی سالیبا.

ماوەی گرێبەستی ولیام سالیبا و گەنەرز دووساڵی ماوە بەڵام یانە ئینگلزییەکە دەیانەوێت لانی کەم بۆ دووساڵیتر درێژی بکەنەوە واتە تاوەکوو حوزەیرانی ساڵی 2029.

ئەستێرە فەڕەنسیەکە ئامادەیە بەداوای یانەکەی رازی ببێت بەڵام بەمەرجێک مووچەی ساڵانەی بۆ زیاتر بکەن.

ولیام سالیبا لەگەڵ ئارسناڵ بەشداری 134 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی حەوت گۆڵ و دوو ئەسیست تۆماربکات.