بەرشەلۆنە بەرگریکارێک دەگوازێتەوە

PM:03:22:30/07/2025

216 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە ئامانجێتی گریماڵدۆ بگوازێتەوە ریزەکانی بەڵام بۆ کڕینی پێویستە دەستبەرداری یاریزانێکی خۆی ببێت.

یانەی بەرشەلۆنە باش دەزانن پێویستیان بەوەیە کورسی یەدەگی یانەکەیان بەهێز بکەن، بەئامانجی ئەوەی بتوانن تاوەکوو کۆتایی رکابەری بەدەست هێنانی نازناوەکان بکەن، هەربۆیە چاوییان لە گواستنەوەی یاریزانی زیاترە.

ئێل ناسیۆناڵ بڵاویکردووەتەوە بلەوگرانا دەیەوێت ئەلیخاندرۆ گریماڵدۆ لە بایەر لیڤەرکوزن بگوازێتەوە ریزەکانی.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە یانە کەتەلۆنییەکە تاوەکوو دەستبەرداری یەکێک لە یاریزانەکانی ئێستای نەبێت، هەرگیز ناتوانێت ئەم گواستنەوەیە ئەنجام بدات.

گرێبەستی بەرگریکارە ئیسپانییەکە لەگەڵ لیڤەرکوزن دووساڵی ماوە و بەپێی ئەم رێکەوتنەی نێوانیان یاریزانەکە ناتوانێت بەبێ رەزامەندی یانەکەی گفتوگۆ لەگەڵ بەرشەلۆنە ئەنجام بدات.

ئەلیخاندرۆ گریماڵدۆ لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە بەشداری 99 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 16 گۆڵ و 33 ئەسیست تۆماربکات.