PM:01:09:20/07/2025
704 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیڤەرپوڵ دووبارە دەستیکردووە بەهەوڵدان بۆ نوێ کردنەوەی
گرێبەستی کۆناتێ و ئامادەنین بە ئاسانی دەستبەرداری ببن.
ماوەی گرێبەستی ئیبراهیما کۆناتێ لەگەڵ لیڤەرپوڵ تەنها
یەک ساڵی ماوە و بەرپرسانی یانەکەش لەماوەکانی رابردوودا چەندین ئۆفەری جیاوازییان
خستووەتە بەردەم بەرگریکارەکە، بەڵام تاوەکوو ئێستا یاریزانەکە رەزامەندی لەسەر
هیچ کام لەو گرێبەستانە نەداوە.
لە نوێترین پێشهاتدا رۆژنامەی لیکیب بڵاویکردووەتەوە
یانە ئینگلزییەکە دووبارە دەستیان کردووەتەوە بە گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێوبەری کارەکانی
یاریزانەکە سەبارەت درێژکردنەوەی ماوەی گرێبەستەکەی.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە بەرپرسانی لیڤەرپوڵ
بەئاسانی دەستبەرداری یاریزانەکەیان نابن و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆمانەوەی،
بەتیابەت کە ریاڵ مەدرید لەنزیکەوە چاودێری بارودۆخی ئەو ئەستێرە فەڕەنسیە دەکات و
ئامادەیە بیگوازێتەوە ریزەکانی، ئەمەش ترسی زیاتری لای یانە ئینگلزییەکە
دروستکردووە، هەربۆیە گفتوگۆکانیانشیان خێراترکردووە.
ئیبراهیما کۆناتێ لەگەڵ لیڤەرپوڵ بەشداری 132 یاری
کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی پێنج گۆڵ و چوار ئەسیست تۆماربکات.