AM:09:42:20/07/2025
820 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ماسکیرانۆ رایگەیاند دڵخۆشین خاوەنی یاریزانێکی وەک میسین
و کارە قورسەکان بەهەبوونی لیۆ ئاسانتر دەبن.
خافێر ماسکیرانۆ پاش بردنەوەیان لە نیۆرک رێد بۆڵز وتی
دەستپێکی یارییەکەمان باشنەبوو، بەڵام لەدواتردا بەباشی گەراینەوە بۆناو کەش و
هەوای یارییەکە.
وتیشی تۆمارکردنی پێنج گۆڵ لەدەرەوەی یاریگای خۆت کارێکی
ئاسان نیە و پێویستی بە هەوڵ و ماندووبونی زۆرە.
راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە جەختی لەوەکردەوە دڵخۆشە خاوەنی
یاریزانێکی وەک لیۆنێل میسیە، چونکە بەبونی ئەو یاریزانە کارە قورسەکان هەمیشە
ئاسانتر دەبن.
ماسکیرانۆ بەردەوامبوو لە قسەکانی و ئاماژەی بەوەکرد ئێستا
هەفتەیەکیان لەبەردەستە بۆئەوەی بتوانن پشوو وەربگرن، چونکە لەماوەیەکی کەمدا
کۆمەڵێک یاری زۆر قورسمان ئەنجامدا.
لە کۆتاییدا خافێر ماسکیرانۆ ئەوەی ئاشکراکرد کە تاوەکوو
کۆتایی ڕکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوی خولی ئەمریکا دەکەن.