AM:09:00:20/07/2025
756 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە یارییەکانی خولی ئەمریکا ئینتەر مەیامی بە پێنج گۆڵ
بەرامبەر بە گۆڵێک لە رێد بۆڵزی بردەوە.
لە یاریگای رید بۆڵ ئارینا و لە هەفتەی 24ی خولی ئەمریکا
ئینتەر مەیامی بووە میوانی یانەی نیۆرک رێد بۆڵز.
لە تایمی یەکەمەدا خاوەن ماڵ لەسەرەتاوە باشتر بینراو لە
خولەکی 14 لەرێگەی ئەلیکساندەر هاک گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد.
خۆشی رێد بۆڵز زۆری نەخایاندوو و لە خولەکی 24 و 27
ئینتەر مەیامی دوو گۆڵی یەک لە دوای یەکیان تۆمارکرد و بۆیەکەمینجار لە یارییەکەدا
پێشکەوتن.
یاری بەردەوامبوو تاوەکوو خولەکی سێی کاتی زیادکراو
کاتێک مەیامی دووبارە گەرایەوە بۆسەر خانەی گۆڵی خاوەن ماڵ لەرێگەی تێلاسیکۆوە
گۆڵی سێیەمیشیان تۆمارکرد.
سەرئەنجام تایمی یەکەم بەپێشکەوتنی کوڕانی خافێر
ماسیکیرانۆ بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمدا ئینتەر مەیامی بەردەوامبوون لە
ئەنجامدانی هێرشەکانیان و لە خولەکی 60 لیۆنێل میسی گۆڵی چوارەمی تۆمارکرد.
پاشان هەمان یاریزان واتە ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لە
خولەکی 75 واژۆی لەسەر گۆڵی پێنجەمی ئینتەر مەیامی کرد.
سەرئەنجام یارییەکە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک
لەبەرژەوەندی مەیامی کۆتایی هات، بە بردنەوەی خاڵەکانیان بەرزکردەوە بۆ 41 خاڵ و
لە پلەی پێنجەم دەبیندرێن و نیۆرک رێد بۆڵزیش بە 33 خاڵ لە پلەی نۆیەم مایەوە.