رۆناڵدۆ داوای لە بەرپرسانی نەسڕ کردووە هەموو هەوڵێکی خۆیان بخەنەگەڕ لە پێناو گواستنەوەی لویز دیاز.
ناڕوونی لە داهاتووی دیاز لەگەڵ لیڤەرپوڵ دروستبووە هەربۆیە یانەکانی جیهان لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکەن.
لە نوێترین پێشهاتدا رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کەوا کریستیانۆ رۆناڵدۆ داوای لە بەرپرسانی نەسڕ کردووە هەوڵی تەواوەتی بدەن بۆگواستنەوەی ئەو هێرشبەرە کۆڵۆمبییە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە تاوەکوو ئێستا یانە سعودییەکە تاکە یانەیە ئامادەیە ئەو بڕەی لیڤەرپوڵ داوای دەکات بۆ فرۆشتنی دیاز پێشکەشی بکاتکە پێک دێت لە 100 ملیۆن یۆرۆ.
بەرشەلۆنە بەهۆی ئەوەی نزیکبووەتەوە لە کڕینی راشفۆرد هەربۆیە لە گواستنەوەی لویز دیاز کشاوەتەوە و لە ئێستادا رکابەرییەکە لەنێوان نەسڕ و بایرن میونشندایە.
هێرشبەرە کۆڵۆمبییەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 148 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 41 گۆڵ و 23 ئەسیست تۆماربکات و ئاستێکی باشیش پیشکەش بکات.