PM:01:21:19/07/2025
828 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە و سێ یانەی تر کێبڕکێی
گواستنەوەی نونێز دەکەن و لیڤەرپوڵیش 70 ملیۆن یۆرۆی دەوێت.
پێگەی کاوت ئۆفساید بڵاویکردووەتەوە،
مانەوەی داروین نونێز لە یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی زۆر کەمە و رۆژ لە دوای رۆژیش
ئەو یانانەی کە گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن زیاتردەبن.
پێگەکە ئاشكرایکردووە، لە نوێترین
پێشهاتدا، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیش بڕیاریداوە بچێتە کێبڕکێی گواستنەوەی
هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە لە مێرکاتۆی هاوینەی ئێستادا.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە بەرشەلۆنە یانەکانی
ئەی سی میلانی ئیتاڵی و نەسڕ و هیلالی سعودیش چاودێری هەمان یاریزان دەکەن و
دەیانەوێت بۆ وەرزی داهاتوو بیگوازنەوە یانەکانیان.
دوپاتیکردووەتەوە کە یانەی لیڤەرپوڵیش
کراوەیە بۆ فرۆشتنی ئەو یاریزانە و ئامادەیە بەرامبەر بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ
دەستبەرداری ببێت بۆ هەر یانەیەک کە دەیەوێت پەلکێشی بکات.
لە ماوەی رابردوودا، یانەی ناپۆلی ئیتاڵی
هەوڵی ئیمزاکردنی گرێبەستی لەگەڵ ئەو یاریزانەدا بەڵام بەهۆی زۆری نرخەکەیەوە
کشایەوە لەو بابەتە.
خ . ک