PM:12:33:19/07/2025
544 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید و کۆرتوا رێککەوتن لەسەر
نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان تا ساڵێکیتر.
تیبۆ کۆرتوای بەلجیکی و گۆڵچی ریاڵ
مەدریدی ئیسپانی گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی 2026 کۆتاییدێت دوای ئەوەی کە لە ساڵی
2018ەوەی پەیوەندیکرد بەو یانەیە ئیسپانیەوە.
لە ماوەی رابردووشدا، بەرپرسانی یانەی
شاهانە چەندین کۆبونەوەیان لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانەدا کردووە
بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
رۆژنامەی مارکا دوپاتیکردەوە کە تیبۆ
کۆرتوا لەگەڵ کارگێڕی یانەی ریاڵ مەدرید گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی بەمەبەستی
نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تا هاوینی 2027 لە کاتێکدا گرێبەستەکەی ئێستای لە ساڵی
2026 کۆتاییدێت.
رونیشیکردووەتەوە، بە پێی خاڵێکی ناو
رێککەوتنەکە، لە داهاتوودا بابەتی نوێکردنەوەی گرێبەستی گۆڵچییە بەلجیکییەکە
دەگەڕێتەوە سەر رێژەی بەشدارییکردنی لە یارییەکاندا.
جگە لەوەش کۆرتوا یەکێکە لەو یاریزانانەی
کە لە نێو یانەی ریاڵ مەدرید متمانەیەکی زۆری هەیە و بەردەوام وەک پێگەیەکی بەهیز
سەیر دەکرێت لە یارییەکاندا.
کۆرتوا تا ئەم ساتە 288 یاریی بە درێسی
یانەی ریاڵ مەدریدەوە ئەنجامداوە و 282 گۆڵی لێ تۆمارکراوە، لە 113 یارییدا تۆڕی
گۆڵەکەی بە خاوێنی راگرتووە و 14 نازناویشی لەگەڵدا بەدەستهێناوە.
خ . ک