ماسکێرانۆ: مێسی بارودۆخی باشە

AM:10:07:19/07/2025

772 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ماسکێرانۆ دوپاتیکردەوە مێسی لە بارودۆخێکی باشدایە و دەیانەوێت بگەڕێنەوە سەر بردنەوەکان.

خافێر ماسکێرانۆی راهێنەری یانەی ئینتەر میامی پێش یارییەکەیان بەرامبەر نیویۆرک رێد بوڵز رایگەیاند، بە باشترین شێوە راهێنانیان ئەنجامداوە و گفتوگۆ لەگەڵ سەرجەم یاریزانەکان دەکەن سەبارەت بە ئامادەبوونیان.

ماسکێرانۆ وتی، لیۆنێل مێسی لە یاریی رابردوویان هەستی بە ئازارێکی کەم کرد بەڵام بە هیچ شێوەیەک پێکانەکەی مەترسیدار نەبوو، ئێستاش ئامادەیە و بۆ ئەم یارییە بە سەرەکی یارییدەکات.

وتیشی، لەگەڵ مێسی گفتوگۆ دەکەین لەسەر توانا جەستەییەکەی تا بزانن زۆر باشە یان نا، بە دڵنیاییەوە ئەو یاریزانە بەدەوام دەیەوێت یاریی بکات و ئەوەش بڕیاری خۆیەتی.

دەشڵێت، ئۆسکار ئۆستاری پێکانی هەیە و لەم یارییەدا ناتوانێت بەشداری بکات لەبەرئەوە رۆکۆ ریۆ گۆڵچی سەرەکی دەبێت، سیگۆڤیاش یەکێکە لە یاریزانە گرنگەکانمان.

لەسەر ئەگەری گواستنەوەی رۆدریگۆ دی پاول، ماسکێرانۆ دوپاتیکردەوە کە دی پاول یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان و یاریزانێکی کوالێتی بەرزە بەڵام تا ئەم ساتە هیچ شتێکی فەرمی نییە.

لە کۆتاییشدا دەڵێت، شکستەکەی یاری رابردوومان زۆر بە ئازار بوو بەهۆی ئەوەی خاڵی لاوازی توانای جەستەیی چەند یاریزانێکی ئاشكراکرد لە نێویاندا لیۆنێل مێسی، پێویستە جارێکیتر توانای جەستەییان بەرز بکەینەوە.

خ . ک