ساڵی داهاتوو ئیسپانیا و ئەرجەنتین یاریی فاینالیزما ئەنجامدەدەن

PM:08:21:18/07/2025

852 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ساڵی داهاتوو ئیسپانیا و ئەرجەنتین یاریی فاینالیزما ئەنجامدەدەن و براوەی نازناوەکە یەکلادەکەنەوە.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، رێککەوتنی کۆتایی کراوە لەسەر یاریی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی پاڵەوانی کۆپا ئەمریکا و هەڵبژاردەی ئیسپانیای پاڵەوانی جامی یۆرۆ.

ئەو رۆژنامەیە ئاشكرایکردووە، بڕیارە یاری فاینالیزمای نێوان ئەو دوو هەڵبژاردەی لە نێوان 17 تا 25ی مانگی ئازاری ساڵی 2026ی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، تا ئەم ساتە میوانداریکردنی ئەو یارییە پێشکەشی لەندەن کراوە کە جاری پێشووش ئەو یارییە لەو شارە ئەنجامدرا بەڵام هەردوو وڵاتی قەتەڕ و سعودیەش داوای میوانداریکردنی ئەو یارییەیان کردووە.

یاری فاینالیزما لە نێوان هەردوو پاڵەوانی کۆپا ئەمریکا و جامی یۆرۆ ئەنجامدەدرێت، ئەرجەنتین لە یاریی کۆتایی کۆپا ئەمریکا لە کۆڵۆمبیای بردەوە و ئیسپانیاش لە یاریی کۆتایی جامی یۆرۆ بردنەوەی بەسەر ئینگلتەرا بەدەستهێنا.

کۆتا جار کە یاریی فاینالیزما بەڕێوەچوو لە ساڵی 2022دا بوو، کە لەو یارییەدا هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە ئیتاڵیای بردەوە و نازناوەکەی بەدەستهێنا.

خ . ک