PM:03:32:10/07/2025
248 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هەوڵەکانی
ناپۆلی بۆ گوستنەوەی گارناچۆ لە مانچیستەر
یونایتد دەستپێدەکاتەوە و ئامادەن 45 ملیۆن یۆرۆ لەکڕینیدا خەرج بکەن.
تۆڕی
سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، ناپۆلی بڕیاریداوە لەم هاوینە جارێکی دیکە هەوڵی
گواستنەوەی ئالێخاندرۆ گارناچۆ بدات و هیوادارە بە 45 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکە
یەکلاییبکاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی یانە ئیتاڵییەکە وەرزی رابردوو لە گواستنەوەی
نزیکبوو، بەڵام لە کۆتاییدا لە گرێبەستەکە شکستیهێنا.
هێرشبەرە
ئەرجەنتینییەکە داهاتووی خۆی یەکلاییکردووەتەوە و بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ روبن ئەمۆریمی
راهێنەری شەیتانە سوورەکان بڕیاریداوە لەم هاوینە ریزەکانی مان یونایتد جێبهێڵێت.
گرێبەستی
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لەگەڵ مانچستەر یونایتد لە حوزەیرانی ساڵی 2028 کۆتایی
پێدێت و بەبێ رەزامەندی یانەکەی ناتوانێت پەیوەندی بە هیچ تیپێکی ترەوە بکات.
گارناچۆ
وەرزی رابردوو لەگەڵ شەیتانە سوورەکان لە 58 یاریی بەشداریی کردووە و لەوماوەیەدا
توانیوێتی 11 گۆڵ و 10 ئەسیستی تۆماربکات و بەگشتی ئاستێکی باشی پێشکەشکردووە.