هەفتەی داهاتوو چارەنووسی ئەستێرەیەکی ریاڵ مەدرید یەکلای دەبێتەوە

PM:12:56:10/07/2025

308 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەفتەی داهاتوو چارەنووسی رۆدریگۆ لەگەڵ ریاڵ مەدرید یەکلای دەبێتەوە و بڕیاری کۆتاییش لای چابی ئەلۆنسۆیە.

پاش ئەوەی جامی جیهانی یانەکان کۆتایی هات و ریاڵ مەدرید ماڵئاوای لە پاڵەوانێتییەکە کرد واچاوەڕوان دەکرێت لە نزیکترین کاتدا یانەکە چارەنووسی کۆمەڵێک یاریزان یەکلای بکاتەوە.

رۆژنامەی ئاس ئاماژەی بەوەکردووە کە هەفتەی داهاتوو یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ رۆدریگۆ گۆوس، چونکە وابڕیارە لەگەڵ چابی ئەلۆنسۆی راهێنەر کۆبونەوە ئەنجام بدات سەبارەت بە ئەگەری مانەوە یاخود رۆیشتن.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە یاریزانەکە ئارەزووی مانەوە دەکات لە مێرێنگی، بەڵام بڕیاری کۆتایی لای چابی ئەلۆنسۆیە و ئەگەر بەشێوەیەکی پێویست دەرفەتی یاریکردنی پێنەدات ئەوا ئەستێرە بەرازیلییەکە یانەکە بەجێدەهێڵێت.

لەلایەکیترەوە هەردوو یانەی ئارسناڵ و لیڤەرپوڵیش لەسەر هێڵن و چاودێری بارودۆخی رۆدریگۆ دەکەن و ئامادەن گرێبەستی فەرمی پێشکەشی ریاڵ مەدرید بکەن بەمەبەستی کڕینی.