PM:12:13:10/07/2025
220 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ماسیکرانۆ ئاماژەی بەوەکرد میسی باشترین یاریزانی مێژووی
تۆپی پێیە و بوونی ئەو کارئاسانی زیاترییان بۆ دەکات لە یاریگادا.
خافێر ماسیکرانۆ پاش بردنەوەیان لە نیو ئینگلاند ئەوەی
ئاشکراکرد کە ئەزموونی سێرجیۆ بۆسکێت زۆر نایابە و بەردەوام هاوکاری یاریزانە
لاوەکانیش دەکات.
راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە وتیشی میسی و بۆسکێت ساڵانێکی
زۆرە پێکەوە یاری دەکەن و تەنها بەبینینی یەکتری دەزانن پێویستە چی کارێک ئەنجام
بدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد کە دەویست لە تایمی دووەمدا پشوو بە
لیۆنێل میسی بدات، بەڵام بەهۆی ئەوەی تیپی بەرامبەر گۆڵێکان تۆمارکرد نەیتوانی
ئەوکارە ئەنجام بدات، هەربۆیە هەوڵ دەدەن لە یارییەکانی داهاتوودا ئەو دەرفەتە
بدۆزنەوە.
ماسیکێرانۆ لە کۆتاییدا جەختی لەوەکردەوە کە بێگومان لیۆنێل مییسی باشترین
یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە و بوونی ئەو لە یاریگادا زۆر کاری قورس ئاسان دەکات.