ئەلۆنسۆ: لەم شکستەوە فێردەبین

AM:11:10:10/07/2025

392 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلۆنسۆ ئاماژەی بەوەکرد یارییەکی زۆر خراپییان ئەنجامداوە و پێویستە هەڵەکان چارەسەر بکەن.

پاش شکستەکەیان بەرامبەر پاریس سان جێرمان چابی ئەلۆنسۆ وتی بەگشتی ئاستی تیپەکەی خراپبووە و بەتەنها مباپێ و ڤینیسۆس بەرپرسیارنین لەم شکستە.

وتیشی بەهۆی بڕیاری تەکتیکییوە یاریم بە رۆدریگۆ نەکرد و یارییەکە وای دەخواست هەندێک گۆرانکاری بکەم بۆئەوەی ئەنجامەکە کەم بکەینەوە.

ئاماژەی بەوەکرد پاریس سان جێرمان پرۆژەیەکی ناوازەی هەیە و خاوەنی راهێنەرێکی باشە بەراستی یارییەکی زۆرباش ئەنجام دەدەن.

راهێنەرە ئیسپانییەکە لەدرێژەی قسەکانیدا جەختی لەوەکردەوە کە ئاستێکی خراپییان پێشکەشکردووە و پێویستە هەڵەکانیان چارەسەربکەن.

ئەلۆنسۆ ئەوەی ئاشکراکرد کەدەیەوێت تیپێک دروست بکات هەموان پێکەوە کار بکەن لە یاریگادا و خاوەنی رۆحیەتێکی بەرزبن.

سەبارەت بە ئەنجامدانی گرێبەستی نوێ راهێنەرە ئیسپانییەکە وتی بێگومان هەوڵی چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان دەدەین و لەهەر پێگەیەکی یاریگا یاریزانمان بوێت دەیگوازینەوە.