AM:11:43:29/06/2025
136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆمپانی رایگەیاند فلامینگۆ یانەیەکی گەورەیە و مەترسیدارن و دەیانەوێت بردنەوەیان بەسەردا بەدەستبهێنن.
پێش یارییەکەیان بەرامبەر فلامینگۆ لە
قۆناغی 16ی جامی جیهانی یانەکان، ڤینسینت کۆمپانی راهێنەری یانەی بایرن میونشن
رایگەیاند، فلامینگۆ تیپێکی گەورەیە و خاوەنی تەکتیک و توانایەکی زۆرە.
کۆمپانی وتی، یاریزانانی فلامینگۆ
بەیەکەوە بەرگری دەکەن و دواتر هێرش دەبەن و دەتوانن هەلی زۆری مەترسیدار
دروستبکەن، ئەم یارییە لە ئاستی چامپیۆنز لیگ دەبینم.
وتیشی، یانە بەرازیلییەکان دەتوانن هەموو
یانەکانی بەرامبەریان سەرسام بکەن، تۆپی پێی ئەو وڵاتە بەردەوام لە داهێنانی
نوێدایە و یاریزانەکانیان شتێک ئەنجامدەدەن کە تەنانەت پێشتر بیرت لێنەکردووەتەوە
و نەهاتووەتە بەرچاوت.
دوپاتیکردەوە کە ناتوانن بڵێن بایرن
میونشن پاڵێوراوی یەکەمە بۆ بردنەوەی یارییەکە چونکە هیچ کاتێک ئەم دوو یانەیە
بەرامبەر یەکتر یارییان نەکردووە، جگە لەوەش هەردوو یانەکە هەمان ئەگەری رێژەی
بردنەوەیان هەیە.
دەشڵێت، لیرۆی سانێ یەکێکە لە یاریزانە
گرنگەکانمان لەم پاڵەوانێتییەدا و هیوادارە کە ئەمە دوایین یاریی نەبێت لەگەڵیاندا
لەم پاڵەوانێتیەدا، دڵنیاش نیم لە یاریی کردنی جەمال موسیالا بەشێوەیەکی سەرەکی.
خ . ک