ماسکێرانۆ: میسی یاریزانێکی باوەڕپێنەکراوە

AM:09:35:24/06/2025

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ماسکێرانۆ دوپاتیکردەوە میسی یاریزانێکی باوەڕپێنەکراوە و بە شایستەیی گەیشتونەتە قۆناغی داهاتوو.

خافێر ماسکێرانۆی راهێنەری یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی دوای یەکسانبوونیان لەگەڵ پالمێراس و گەیشتنیان بە قۆناغی 16ی جامی جیهانی یانەکان دڵخۆشی خۆی دوپاتکردەوە و یانەکەی بە شایستەی گەیشتن بەو قۆناغە زانی.

ماسکێرانۆ رایگەیاند، لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا بە ئاستێکی زۆر نایابەوە دەرکەوتن و لە توانایاندا بووە هەر سێ یارییەکە بە بردنەوە کۆتایی پێبهێنن سئەگەر چەند هەڵەیەکی بچوکی خۆیان نەبوایە.

ئاماژەی بەوەشدا، بە دڵنیاییەوە پێش یارییەکەش دڵنیابووە لەوەی کە رووبەڕووبونەوەی یانە بەرازیلییەکان ئاسان نییە چونکە خاوەنی مەهارەیەکی زۆرن و هیچ کاتێکیش هەست بە بێهوایی ناکەن.

دوپاتیکردەوە کە ئەوەی میسی لە یاریگادا پێشکەشی دەکات باوەڕپێنەکراوە، وەرزشەکەی زۆر خۆشدەوێت و بەردەوام چالاکی کاریگەری هەیە لە یاریگادا، هیچ وشەیەک نییە بۆ ستایشکردنی ئەو یاریزانە و تا ئەم ساتەش وەک یەکەم رۆژی دەستپێکردنی یارییدەکات.

لە وەڵامی پرسیاری توڕەیی میسی بەرامبەر پاریس سان جیرمان کە لە قۆناغی 16 رووبەڕوویان دەبنەوە، ماسکێرانۆ دەڵێت، بە دڵنیاییەوە بۆ ئێمە باشە ئەگەر میسی بە توڕەییەوە یاریی بکات چونکە لەو جۆرە یاریزانانەیە کاتێک کە خۆی بۆ ئەنجامدانی کارێک دادەنێت بە ئاستێکی زۆر نایابەوە دەردەکەوێت و زیاد لە پێویست خۆی ماندوو دەکات.

خ . ک