بایرن بە ئامانجێک بەرشەلۆنە دڵخۆش دەکات

PM:08:13:22/06/2025

380 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەی بایرن میونشن مارتینێلی بە ئامانج گرتووە و بەرشەلۆنە دڵخۆشە بە پلانە تازەکەیان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کریستیان فالک، ڕۆژنامەنووسی ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی و نزیک لە بایرن میونشن، یانە ئەڵمانییەکە سەرنجەکانی خستووەتە سەر گابرێل مارتینێلی بەڕازیلی هێرشبەری ئارسناڵی ئینگلیزی.

باسی لەوە کردووە، ئەم پلانەی بایرن میونشن یانەی بەرشەلۆنە دڵخۆش دەکات، چوونکە هەردوو یانە کێبڕکێی گواستنەوەی نیکۆ ویلیامز و رافاێل لیاو دەکەن کە هەردوو یاریزان لە پێگەی هاوبەش یاریی دەکەن.

رۆژنامەنووسەکە دوپاتیکردووەتەوە، بە گواستنەوەی مارتینێلی یانەی بایرن پارەیەکی کەمتر خەرج دەکات، لە هەمان کاتدا بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی نیکۆ و لیاو بێ رکابەری سەرەکی دەهێڵێتەوە.

مارتینێلی تەمەنی 24 ساڵە و نرخی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان 55 ملیۆن یۆرۆیە، گرێبەستەکەی لە هاوینی 2027 لەگەڵ گەنەرز کۆتایی دێت، بەڵام بڕگەی شکاندنی لە لایەن یانەکەوە ئاشکرا نەکراوە.